باوکێک کچە تەمەن 16 ساڵانەکەی بە چەقۆ کوشت

لڤین:
کچێکی تەمەن 16 ساڵانی خەڵکی کرماشان بههۆی درهنگ گهڕانهوهی له بازاڕ، بە دەستی باوکی و بە چەقۆ کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 4ی تهمموزی 2021، کچێکی 16 ساڵەی کرماشانی بە ناوی شەکیبا بەختیار، بەهۆی كێشهی كۆمهڵایهتی و پاساوی شهرهف، بە دەستی باوکی و بە لێدانی چەندین چەقۆ کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رێکخراوەکەی وتووە، شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان دراوەتە بەر چەقۆ و کوژراوە.