هەڵپەساردنی بەشێک لەوانەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی هەڵدەوەشێتەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان بەشی پرۆگرامەکان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ژمارە ( ١٠٩٢٣ ) کە لە ڕێکەوتی ( ٢٨ / ٦ / ٢٠٢١ ) ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتە گشتیەکانی سەر بەو وەزارەتەی کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەڵوەشاندنەوە بۆ هەڵپەساردنی کۆمەڵێ وانە کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” بۆ ئاگاداری بەڕێزتان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ) هەڵپەساردنی بابەتەکانی ( بیرکاری ، زیندەزانی ، کیمیا ، فیزیا ) بۆ پۆلی ( ١٢ ) ی ئامادەی زانستی هەڵوەشێندرایەوە،  هەموو برگە و بابەتەکانی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان داواکراو دەبێت، دوای ئەوەی دوو بەندی کتێبی کیمیا پۆلی ( ١٢ ) زانستی خزێندرا کتێبی کیمیا پۆلی ( ١١ ) زانستی، بەندێکی کتێبی پۆلی ( ١١ ) زانستی خزێنرا کتێبی کیمیا پۆلی ( ١٠ ) ئامادەیی زانستی بەم شێوەی خوارەوە:

١- بەندی ( ١ ، ١٢ ) لە کتێبی کیمیا ( ١٢ ) زانستی خزێندرا کتێبی کیمیا پۆلی ( ١١ ) زانستی بەمەش کتێبەکە پۆلی دوانزدەمی زانستی لە ( ١٢ ) بەند بوو بە ( ١٠ ) بەند

٢- کتێبی کیمیا پۆلی ( ١٠ ) زانستی لە بنەڕەتدا ( ٦ ) بەند بوو کرا بە ( ٧ ) بەند بە خزانسنی بەندی ( ١ ) کتێبی کیمیا ( ١١ ) زانستی بە زنجیرە دەکرێتە بەندی ( ٧ ) لە کتێبی کیمیای پۆلی ( ١٠ ) ئامادەی زانستی.

٣- دوای خزاندنی بەندی ( ١ ) ی کتێبی کیمیا پۆلی ( ١١ ) زانستی بۆ کتێبی ( ١٠ ) زانستی لە شەش بەند بەندەکانی ( ٢ ، ٣ ، ٤ ، ٥ ) دەمێنێتەوە بە زنجیرە دەکرێتە بەندی ( ١ ، ٢ ، ٣ ، ٤ ، ٥ ) خزاندنی بەندی ( ١ ، ١٢ ) کتێبی ( ١٢ ) زانستی بۆ کتێبی ( ١١ ) زانستی بە زنجیرە کرایە بەندی ( ٦ ، ٧ ) لە کتێبی کیمیا پۆلی ( ١١ ) زانستی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button