حکومەت هۆشداری دەداتە پەرلەمان لەسەر شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان

لڤین:

لە هەواڵیکدا کە میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی حکومەت بڵاویان کردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە،” ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوەو و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌رنج و تێبینی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه‌.”

ئاماژە بەوە دراوە کە له‌ نامه‌كه‌دا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌، هاتووە،” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان به‌ گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.”

لە بەشێکی تری نامەکەدا هاتوە،” له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ ( ١٦ ) له‌ رۆژی ( ٢٨ / ٦ / ٢٠٢١ ) به‌رامبه‌ر به‌ تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوون به‌ دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه‌، درێخیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button