هەمواری یاسای تاپۆکردنى خانوە زیادەڕۆکان پەسەند کرا

لڤین:
سەرۆکى لیژنەى شارەوانى لە پەرلەمانى کوردستان، لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا هەموارى یاساى تاپۆکردنى زەوى و ئەو موڵکانەى کە سەر بە شارەوانى شارەکانن و زیادەڕۆییان تێدا کراوە، پەسەندکرا.
لوقمان وەردى سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٦ى تەموزى ٢٠٢١ )پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند،” لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان هەمواری یاسای تاپۆكردنی زەوییە بێ تاپۆكان پەسەند كرا.”
لە بارەی سودەکانی دەرچواندنی ئەو یاسایەوە، پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بەوەدا،” ئەم یاسایە ڕێگرە لە دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر زەوی حكومەت لە سنووری شارەوانییەكاندا و ڕێكخستنەوەشە بۆ ئەندازەی ئەو زەوی و خانووە بێ تاپۆیانەی كە لەڕابردوودا بە شێوەی نایاسایی و زیادەڕۆیی دروستكراون و لەئێستادا هاووڵاتیان تێیدا نیشتەجێن.”
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سەرۆکى لیژنەى شارەوانى لە پەرلەمانى کوردستان رونیکردەوە،” تاپۆكردنی خانو و زەوییە بێ تاپۆكان وەك ئومێدێك دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە لەڕابردوودا خانوویان لەسەر ئەو زەوییانە دروست كردووە و ئێستا تێیدا دەژین دەبنە خاوەنی ئەو موڵكە.”
یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، له (١٢) ماددهو هۆكارهكانی دهرچوواندنی پێكهاتووه، مهبهست لهدهرچوواندنیشی پڕكردنهوهى ئهو كهلێنانهى كه لهیاسای ژماره (٣)ی ساڵی ٢٠١٩دا ههبوون و سوودمهندبوونی زیاترى هاووڵاتییانی كهمدهرامهت لهزهوبى میرى و دۆزینهوهی دهرچهی یاسایی بۆ زیادهڕۆیی ناچارى.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21