نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی لیوای ١٢ پێشمەرگە

لڤین:

فەرماندەی لیوای ١٢ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دوو موچەی لیواکەیان دابەشبکرێت، دوای ئەوەی کێشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان چارەسەرکراوە.

وەزیر سورچی فەرماندەی لیوای ( ١٢ )ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند،” لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە دوو موچەی پێشمەرگەکانی لیواکەیان دابەشبکرێت.”

سەبارەت بەوەی ئەو مووچانەی کە دابەش دەکرێت هنی چ مانگێکە، فەرماندەکە ئاسکرای کردووە،” ئەو موچانەی دابەشدەکرێت، موچەی مانگەکانی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠  و مانگی ٥ ی ئەمساڵە.”

ئاماژەی بەوەیش داوە،” ئەو گرفتانەی کە بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو لیوا دەهاتە پێش لە ئێستادا چارەسەر کراوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە،ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو لیوایە زیاتر لە ١١٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە و پێشتر چەندجارێک لەسەر وەرنەگرتنی موچەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی و خۆپیشاندانیان کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button