شارەوانی سلێمانی لە سەر ڕووخاندنی بەشێکی مزگەوتی بەهەشت ڕوونکردنەوەیدا

لڤین:

شارەوانی سلێمانی لە سەر ڕووخاندنی بەشێکی مزگەوتی بەهەشت ڕوونکردنەوەیدا و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە “مزگەوتی بەهەشت بە زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی شارەوانی ژورو دیوارێكی دروستكردووە”.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێک لە دیواری مزگەوتی بەهەشت ڕوخێندرا، شارەوانی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا مزگەوتی (بەهەشت)ی عەبدوللـەتیف سەلەفی تۆمەتبار دەكات بەوەی زیادەڕۆیی كردوەتەسەر موڵكی شارەوانی.

ئەمە دەقی ڕوونكردنەوەكەی شارەوانی سلێمانیە:

بە‌شی لابردنی سە‌رپیچی‌و زیادە‌ڕۆیی ئە‌ركی لە‌پێشینە‌ی پاراستنی موڵكی گشتیە‌و‌ رێز لە‌هە‌موو بە‌ها ئاینی‌و كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان دە‌گرێت.

سە‌بارە‌ت  بە‌روخاندنی ژورو سیاجی  (مزگە‌وتی بە‌هە‌شت) كە ‌لە‌تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایتیە‌كان بڵاوبوتە‌وە‌و بە‌لاریدا براوە‌، دە‌مانە‌وێت راستی بابە‌تە‌كە‌ بۆ هە‌موو لایەك رون بكە‌ینە‌وە.‌

مزگە‌وتی بە‌هە‌شت هە‌ستاوە‌ بە ‌دروسكردنی ژورو دیوارێك لە‌سە‌ر موڵكی شارە‌وانی سلێمانی  بە‌بێ رە‌زامە‌ندی لایە‌نی پە‌یوە‌ندیدارو‌ ئە‌و شوێنە‌ی داگیركردووە.‌

‌پێشتر بە‌نوسراوی فە‌رمی ئاگاداركراوە‌  كە ‌هە‌ستێت بە ‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كان، بەڵام پابە‌ندنە‌بوو، سە‌بارە‌ت بە ‌روخاندنی ژوری تایبە‌ت بە‌ شوشتنی مردو‌ ئە‌مە ‌دورە‌ لە‌ڕاستیە‌وە‌، چونكە‌ هە‌موو مزگە‌وتێك لە ‌نە‌خشە‌ی مزگە‌وتەكە‌دا ژوری بۆ جیاكراوە‌تەوە‌ كە ‌لە‌ناو بینای مە‌زگە‌وتە‌كە‌دایە.‌

تێبیی/ داوا لە‌سە‌رجە‌م میدیاكاران  دە‌كە‌ین‌ لە‌كاتی بڵاوكردنە‌وە‌ی هە‌ر هە‌واڵێك بە‌دوای راستی‌و دروستی بابە‌تە‌كدا بگە‌رێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button