سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە و بڕیارە سبەینێ مووچەی دوو شوێنی دیكە دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە “بەهەمان میكانیزمی مانگی پێشوو سبەینێ چوارشەممە 7-7-2021 مووچەی دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت”.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سستی بەڕێوەدەچێت و تائێستا تەنها مووچەی ئەم مانگەی پێنج وەزارەت، بە لێبڕینی 21% دابەشكراوە، هاوكات وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button