‌کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە

لڤین:

کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی چوار شەممە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەبێت و نزمترین پلەش 25 پلە دەبێت، سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە بە 25 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ئەمڕۆ 40 بە 23 پلە و سبەی 42 بە 24 پلە دەبێت، لە دهۆک 39 بە 24 پلە و سبەینێش 40 بە 24 پلە دەبێت، لەکەرکوکیش ئەمڕۆ 42 بە 29 پلە و سبەی 43 بە 30 پلە دەبێت و لە هەڵەبجەش ئەمڕۆ 42 پلە بە 24 پلە و سبەینێش 43 پلە بە 26 پلە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button