کەتائیب سەید ئەلشوهەدا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

لڤین:

فەرماندەی کەتائیب سەید ئەلشوهەدای حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت لە هەر شێنێک بێت تۆڵە دەکەینەوە.

لە بەرامبەر ئەو هێرشەی لە 27ـی حوزەیران لەسەر سنوری عێراق – سوریا کرایە سەریان، ئەبو ئالا وەلائی، فەرماندەی کەتائیب سەید ئەلشوهەدا دەڵێت، لە عێراق بێ یان لە هەرێمی کوردستان، یان لە هەر شوێنێکی دیکە، تۆڵە لە ئەمریکا دەکەینەوە.

ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاندووە، هێزەکانیان لەسەر هەموو شەقامێک و لە نزیک هەموو سەربازگەیەکی ئەمریکا هەن، لە ئاسمان بێت، لەسەر وشکانی بێت، لە دەریا بێت، لە هەرێمی کوردستان بێت، لە هەر شوێنێک بێت، پەیمانمان داوە تۆڵەبکەینەوە.

شەوی 27ـی حوزەیران، ئەمریکا سێ کۆگای چەک و تەقەمەنی کە تایبەت بوون بە ھێزەکانی حیزبوڵڵا و کەتائیب سەیدئەلشوھەدا، لە سنوری عێراق – سوریا بۆردوومانکرد و کوژرانی چوار چەکداری لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button