نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

لڤین:
نرخی نەوت ئاستێكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد، کە لەسێ سالی ڕابردوودا ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بوەوە بۆ 77 دۆلارو 48 سهنت و نهوتی خاوی ئەمریکیش به 76 دۆلارو 72 سهنت، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2018ەوە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس بۆ بڕیاردان لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆکاتێکی دیکە دواخرا.
لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ماوەی چەند هەفتەیەکیشە، نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەرو 75 دۆلارە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نەوت یەکەم جارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.