بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی بەرتیل و پارە ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ڕایگەیاندووە،” پاش ئەوەی کەسێک بە ناوی ( شێخ دژوار قەرەداغی ) ( shex Dezhwar Qaradakhi ) بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاو کردبووەوە لە سەر فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەرەداغ کە گوایە ئیش وکار لە فەرمانگەکەدا بە ( خزم زخمێنە و واسطة ) دەڕوات بەڕێوە و  تێایدا بەرتیل و پارە وەردەگیرێت لە هاووڵاتیان لەلایەن بەرپرس و ئەفسەران و کارمەندانی فەرمانگەکەوە و بە زمانێکی زۆر ناشیرین و دوور لە هەر ئەتەکێتێکی نووسین و قسە کردن دواوە، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی داوا لە ناوبراو دەکەین هەر بەڵگەیەکی هەیە یاخود لەبەردەستدایە لەسەر ئەو کارانەی باسی کردوون کە گوایە لە فەرمانگەکەدا دەکرێت بیخاتەڕوو یاخود بیدات بە بەڕێوەبەرایەتیمان تاوەکو هەڵسین بە ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و لێپرسینەوە لە هەر ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرێکی فەرمانگەکە.”

هەروەها ئاماژە بەوەیش دراوە کە،” بە پێچەوانەوە بە مافی بەڕێوەبەرایەتیمان دەزانین کە سكاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار بکەین لە پای ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە فەرمانگەی قەرەداغ و بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندەکانی فەرمانگەکە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button