تۆمەتبارێكی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر كرا

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشدا داواكراوێكی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كرا.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە،” دوای بەدواداچوونی ورد بۆ جوڵەی داواكراوان، توانرا داواكراوێكی مادەی ( ٤ )ـی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكرێت.”

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە،” پرۆسەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشت هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی باڵا لەگەڵ ئاسایشی سلێمانیدا ئەنجام دراوە.”

لەکۆتایدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە،” داواكراوەكە فەرمانی دەستگیر كردنی هەبووە و هەڵاتووە و لە پارێزگای سلێمانی خۆی شاردووەتەوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە لە مانگی ئازاری ڕابردوو وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی “سێ تیرۆرستی” لە سلێمانی ڕاگەیاند، هەمان مانگ “دوو تیرۆرستی داواكراو” لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button