دەسەڵاتی کورد، شەڕی ئاو دەکا، یان شەڕی پێدەفرۆشێت. .

لڤین: هەژار سدیق
هەر دەسەڵاتێك بیەوێ خۆی ئامادە بکا، بۆ شەڕی ئاو کەچەند ساڵێکە دەستی پێکردووە، پێویستی بەدانانی پلانی ستراتیژی هەیە، بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو. بەڵام بەداخەوە، لەسی ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵاتی کوردی، نەك هەر خۆی ئامادە نەکردووە، بۆ شەڕی ئاو، بەڵکو شەڕی بەئاو و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمیش فرۆشتووە.
لەساڵی ٢٠٠١ لەبەدواداچونێکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ئەوکاتە پەیامنێری کەناڵی کوردسات بووم، پرسیارم لەلێپرسراوێکی ڕێکخراوی هابیتات کرد، کە ئەوکاتە ئەم ڕێکخراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری ٩٨٦ ی نەوت بەرامبەر خۆراك، سەرپەرشتی هەڵکەندنی بیری ئیرتوازیشی دەکرد، لەعیراق و هەرێمی کوردستاندا، گوتی ئێوەی کورد، شەڕ بەئاو دەفرۆشن، لەجیاتی شەڕی ئاو بکەن، لەجیاوازی هەڵکەندنی بیری ئیرتوازیدا، لەنێوان عیراق و هەرێمی کوردستاندا، لەماوەی ساڵێکدا، گوتی لەشازدە پارێزگای عیراقدا، حەوت سەد بیری ئیرتوازی هەڵکەندراوە، بەڵام بەتەنیا پارێزگای هەولێر زیاتر لەدوو هەزار بیری ئیرتوازی هەڵکەندووە.
لەئیدارەی هەولێردا، بەتایبەت لەدوای ٣١ ئاب، هیچ پڕۆژەیەکی سەبارەت بەدابینکردنی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاو ئەنجام نەداوە، تەنانەت ئاستی ئاوی ژێر زەویش بەرەو نەمان دەڕوات. نموونە لە ساڵی ١٩٩٦ قووڵی بیرلێدان ١٢٠ مەتر بووە، لەهەولێر، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە ٤٠٠ مەتر و لە هەندێ شوێن تاوەکو ٥٠٠ مەتریش رۆیشتووە.
لە پارێزگای هەولێر ٩ هەزار و ١٣٢ بیری یاسایی و ٥ هەزار بیری نایاسایی و ١٦٤ بیری پیشەسازیی هەیە، ڕەنگە ئەم ژمارەیە لەهەموو عیراقدا بوونی نەبێت.
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کە ئاوی زێی گەورە دەپاڵێوێت، لە ( ٣٥ ٪ )ـی ئاوی هەولێر دابین دەکا، پێك هاتووە لەسێ هێڵ، یەکەمیان لەسەردەمی بەعس دروستکراوەو دووەم و سێیەمیش لەلایەن کۆنسۆلگەری ئەمریکاو تیپی زەیتونی باشوری کۆریا دروستکراوە، هێڵی چوارەمیش بڕیارە لەسەر قەرزی ژاپۆن دروست بکرێت.
بەگوێرەی توێژینەوەی کۆمپانیا بەریتانی و ئەمریکیەکان، کە لەساڵی ١٩٣٢ سەبارەت بەبنیاتنانی بەنداوی بێخمە ئەنجامیان داوە، جگە لەدابینکردنی ئاو بۆ عیراق و کوردستان، ئاستی ئاوی ژێر زەوی هەولێریش دەپارێزێت و بەردەوام وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام بەبیانوی ژێرئاو کەوتنی چەند گوندێك، ژیانی ملیۆنەها خەڵك کراوەتە قوربانی ئەم بیرکردنەوە نالۆژیکیەدا. چەند شەرمە دوای سی ساڵ، پارێزگاری هەولێر، بێت و بڵێ کێشەی ئاو لەدەسەڵاتی ئێمە دەرچووە!!!
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21