كۆمپانیای بەڕێز وەڵامی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە

لڤین:
کۆمپانیای بەڕیز رایگەیاند،پێشتر بە بڕیاری دادگا بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو لەسەر عەلی حەمەساڵح سەپێندراوە کە بیداتە کۆمپانیاکەمان و لە ئێستاشدا بڕی 30 ملیۆن دینار لەلایەن شارەزای دادگاییەوە دیاریكراوە وەك قەرەبوو بۆ كۆمپانیاكەمان.
دوای ئەوە عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند دادگا بڕیاری کۆتایی نەداوە لە سکاڵای کۆمپانیای بەڕیز لە دژی بە هژۆی ئەئوەی وتبووی بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری كۆمپانیای بەڕێز بڕی (8 ملیۆن)دۆلاری لەرێگەی فڕۆكەخانەوە بردوەتە دەرەوە.
لەبەبرامبەردا كۆمپانیای بەڕێز رونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت “لامان سەیرە تا ئێستاش قەوانی بوختانی بابەتی بردنە دەرەوەی (8,500,000) دۆلار لەلایەن كۆمپانیاكەمانەوە لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانیەوە لێدەدەیتەوە”.
کۆمپانیاکە وتوشیەتی “دوای ئەوە كەناراستی وتەكانت بۆ دادگا سەلما، دادگای بەرایی بریارێكی لەدژت دەركرد بەقەرەبوو كردنەوەی كۆمپانیاكەمان بە بڕی 10 ملیۆن دینار بە ژمارە (3140/ب/2019) وە بڕیارەكەش براوەتە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرەبووەكە”.
ئاماژەی بەوەشکردوو، لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێكی 14 خاڵیت لەسەر كارو پڕۆژەکانمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان كە ئەویش بە هەمان شێوە چەواشەكاریەو دوورە لەراستیەوە.
بە بیری هێناوەتەوە کە لەسەر ئەو راپۆرتە سکاڵایان تۆمار کردووە و “دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەوەی لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دوورە لە راستیەوە، پەنای بردووە بۆ شارەزای دادوەری بۆ دیاریكردنی بڕی قەرەبوو، وە لەكاتی ئێستادا لە داواكەدا بڕی 30 ملیۆن دینار وەك قەرەبوو لە لایەن شارەزای دادگاوە دیاریكراوە”.
لە کۆتای رووونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە “بەم نزیكانە پارێزبەندی یاساییتان نامێنێت بە تەواوبوونی خولی پەرلەمان ، وە دڵنیابە لە رێگای دادگای لێكۆڵینەوە بانگهێشتان دەکەین بۆ لێكۆڵینەوە و دادگاییکردنت لەسەر ئەو ناوزڕاندن و دەیان تۆمەتە دروستکراوانە كە وەك هەموو وتەكانی ترت دوورە لە ڕاستیەوە”.