وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی دواخست

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی رایگەیاند، بەھۆی جەژنی قوربانەوە کاتی تاقیکردنەوەکانی دواخراوە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڕیادرا بە گۆڕینی رێکەوتی تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی 12 کە بڕیار بوو لە 25ی تەمموز ئەنجامبدرێت.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە تاقیکردنەوەکان لە رۆژی 1ی ئاب بە هەمان ئەو خشتەی پیشتر وەزارەتی پەرەوەردە بڵاویکردووەتەوە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button