بازرگانێک بە زیاتر لە 106 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بڵاویکردەوە بازرگانێکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕی 106 کیلۆ و 75 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گرتووە.
ئاسایشی سلێمانی روونیکردووەتەوە لەڕۆژی 14ی حوزەیران دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و بەفەرمانی دادوەر، توانیان لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی هەواڵەکردنی پۆست لەناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩ کەرکوک دەستگیربکەن.
ئەوەشی روونکردووەتەوە لەو هەڵمەتەدا توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی 106 کیلۆ و 75 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین) کە بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوەیی لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن.