لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوە نهێنیەکەی مەلا بەختیار و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات

لڤین:
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بەنهێنی سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە و لە بارەی چەند تەوەرێکی جیاوازەوە گفتوگۆیان کردووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە لڤین_ی راگەیاند، لەو سەردانەدا مەلا بەختیار باسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی حزبەکەی کردووە و داوای پشتیوانی سەرۆکی پارتی کردووە.
لەو کۆبونەوە نهێنیەدا مەلا بەختیار داوای لە سەرۆکی پارتی کردووە، پشتیوانی بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە، وتویەتی ئەگەر پۆستە وەربگرێت و بارزانی پشتیوانی بکات دەتوانێت کاری زۆر باش بکات.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیەوەندیەکانی پارتی و پەکەکە کردووە و مەلا بەختیار وتویەتی پەکەکە سەرئێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات پارتی ناهەقی نییە گوشاری بخاتە سەر.
لە وەڵامدا بارزانی بەڵێنی داوە ئەوەی بەرامبەر پەکەکە دەیکەن هەر گوشار بێت و شەڕی ناوخۆ نەکەن، هەرچەندە بارزانی وتویەتی پەکەکە ئەگەر سنوری بۆ دانەنرێت سلێمانی و بادینان بۆخۆی دەبات.