ئاسایشی شارەزوور ئامارەکانی شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

لڤین:
ئاسایشی شارەزوور ئاماری شەش مانگی چالاکیەکانی خۆی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 30 کەسیان دەستگیرکردوو، دسیەی 18 کەسیان یەکلایی کراوەتەوە.
ئاسایشی شارەزور دەڵێت: له سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانمان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه، به به‌رده‌وامی و چاو كراوه‌یی هێزه‌كانمان هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوین كه بازرگانی یان به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان بوون ڕووبه‌ڕووی یاسامان كردوونه‌ته‌وه.
ئەوەشی روونکردووەتەوە 30 کەس لە رەگەزی نێر دەستگیرکراون و 18 کەسیان دۆسیه‌كه‌یان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه 12 لەسیان دۆسیەکەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا نۆ گرام تلیاک و 6.96 گرام ئه‌مڤیتامین و بڕیک حەبی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە.
راشیگەیاندووە نۆ تۆمه‌تباری دیكه كه كۆتای ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیر كرابوون له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمكه‌نده‌وه سزادراون.