دادگاییکردنی گروپی دووەمی چالاکوانانی بادینان دواخرا

لڤین: 

وابڕیاربووو ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە (جەمال خەلیل مەجید، عامر خالید عەگید، سلێمان كەمال سلێمان، فرسەت ئەحمەد سەعید، سلێمان موسا ئەحمەد) بەڕێوە بچێت، بەڵآم دادوەر دانیشتنەکەی دواخست. 

پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بەهۆکاری ئامادەنەبونی دادوەری سەرەکی دادگا دواخرا، بە گوێرەی وتەی تیمی پارێزەران دۆسیەی ئەو پێنج دەستگیرکراوە دواخراوە بۆ رۆژی 13ی ئەم مانگە، هەرچەندە ئەوان داوایان کردووە رۆژی دادگاییکردنەکەیان بخرێتە رۆژی 12ی مانگەوە بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ دادگاییکردنی 5 چالاکوانی دیکە.

داواکاری پارێزەران بە هۆی ئەوە رەتکراوەتەوە کە ئەو دەستگیرکراوانە لەسەر یەکتری کراونەتە شاهید بۆیە خستویانەتە رۆژی دواتر.

ئەو پێنج چالاکوانە وەک دەستەی پارێزەرانیان رایانگەیاندبوو، تۆمەتی ئەوە دراوەتە پاڵ دەستگیركراوەكان كە هاوكارییان لە كونسوڵخانەكانی ئەمریكا و بریتانیا وەرگرتوە بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم.

تۆمەتێکی دیکە کە رووبەڕووی ئەو پێنج جالاکوانەی ئەمڕۆ کراوە ئەوەیە كە ویستویانە گروپێك بۆ پاڵپشتی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دروستبكەن و پشتیوانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button