رەهێڵ فەرەیدوون: نزیکه‌ی 5%ی هاوڵاتیان یه‌ک دۆزی ڤاکسینیان وه‌رگرتووه

لڤین:
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هۆکارەکانی نەکڕینی ڤاکسین لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە رووندەکاتەوە و دەشڵێت تەنها 5٪ی هاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند ” تا ئێستا نزیکه‌ی 5% ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک دۆزی ڤاکسینیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌وروبه‌ری 3%ی هاوڵاتیان هه‌ردوو دۆزه‌که‌یان وه‌رگرتووه”.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت “دوای ڕێکاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که لە ڕێگه‌ی کونسڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا هاتنه لامان و پێیان وتین ئه‌وان ڤیزه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان ئێستا زیاتر له هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێن که ڤاکسین وه‌ربگرن چونکە ڤاکسین په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڤیزه‌ی شنگن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا”.
ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤاکسینی سینۆفارم لێکگه‌یشتنی سه‌ره‌تایمان کرد به‌ڵام بۆخۆیان سینۆفارم وه‌کو پێویست نه‌هاته پێشه‌وه و گرێبه‌ستێکی به‌و ڕێژه‌یه‌ی که دابین ده‌کرێت به‌ڵام له‌کۆتاییدا دوای چه‌ندین گفتوگۆ ئه‌م شتانه بڵاوبوویه‌وه که بۆ ئه‌وروپا ناخوات ئیتر دواکاری سینۆفارم هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌سترازینیکا زۆر ئیشمان له‌سه‌رکرد دواجار له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیایه‌ک له ڕوسیا ناوی(R-Pharm) که هێڵی به‌رهه‌م هێنانی له ڕوسیایه (WHO) پێش دوو هه‌فته پێی ڕاگه‌یاندین که دانی پێدانه‌ناوه ئه‌وه‌شمان وه‌ستاند ئه‌گه‌ر دابینکردنی ڤاکسین له شوێنێکه‌وه بێت سه‌رچاوه‌که‌ی باوه‌ڕ پێنه‌کراو بێت تووشی گرفتمان ده‌کات.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەو گفتوگۆیانە کرد کە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر وەک هەرێمی کوردستان ئەنجامییان داوە بۆ دەستخستنی ڤاکسین لەو ڕووەوە وتی” ئه‌وه‌ی کۆتایی فایزه‌ر که ئیشمان تێدا کرد به‌ڵام چه‌ندین جار به ڕێکخراوی WHOمان وتووه ڕاسته‌وخۆ هاوکارمان بن به‌ڵام COVAX ڕازی نییه پێمان بفرۆشێت ته‌نها له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه نه‌بێت بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ کۆمپانیایەی که عێراق دانپێدانانی بۆ کردوون ئێمه هه‌ریه‌که و به‌شێوازێک تووشی وه‌ستان بووین ته‌نها چاوه‌ڕێی به‌غدادین که بتوانێت به‌رده‌وام بێت له دابینکردنی پێکوته بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق.”
وتیشی” عێراق به‌ڕێژه‌یه‌کی باش گرێبه‌ستی کردووه ڤاکسین دابین بکات و بتوانرێت بگه‌ینه لانی که‌م ڕێژه‌ی 20%ی که ده‌ست نیشان کراوه و به‌رگری گشتی یه بۆ هاوڵاتیان له‌و وڵاتانه.”