بەهۆی تەقینی نارنجۆک کەسێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ڕاوەماسیدا نارنجۆکێک بە دوو گەنجدا تەقیووەتەوە و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لە دەستدا و گەنجەکەی دیکە بریندار بووە.

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش، بە میدیاکانی راگەیاند،” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، دو کەس چون بۆ راوە ماسی لەسەر روباری خازر کە نارنجۆکیان بەکارهێناوە بۆ راوکردن. نارنجۆکێک لە دەستی یەکێکیان تەقیوەتەوەو گیانی لەدەستداوەو ھاوڕێکەیشی برینداربوە.”

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد،” ئەو دو کەسە دانیشتوی شارۆچکەی کەلەکن. ئەو راوچییەی گیانی لەدەستداوە ناوی ( ئەحمەد مەولود )ـە و تەمەنی ٢٦ ساڵانە، بریندارەکەش ناوی ( شاڵاو حەکیم)ـەو تەمەنی ٢٨ ساڵانە.”

ئاماژەی بەوەیشداوە،” تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە رەوانەی پزیشکی دادوەریی دهۆک کراوە، بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە.”

سەبارەت بە بریندارەکە، سەباح زوھێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ، ڕایگەیاند،” کە بریندارەکە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایەو “دۆخی تەندروستیی جێگیرە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button