شێخ نه‌هرۆ: موجامه‌له‌ى به‌رپرسان مه‌که‌ن

لڤین:

سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهان داواى له‌هاوڵاتیان کرد موجامه‌له‌ى به‌رپسان نه‌که‌ن چونکه‌ ئه‌وان به‌ده‌نگى میلله‌ت گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ و ده‌نگى ئێوه‌ش به‌نرخه‌

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى، ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٤ی تەموزی ٢٠٢١ ) له‌ دانیشتنێکدا له‌ ته‌کیه‌ى سه‌ره‌کى که‌سنه‌زانى له‌سلێمانى دوپاتیکرده‌وه‌ که‌ به‌ده‌ستهێنانى کورسى به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ گرنگ نیه‌، به‌ڵام گرنگه‌ یه‌کێک هه‌ڵبژێردرێت خزمه‌تى گه‌ل بکات و ده‌نگ به‌یه‌کێک بدرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژى کرده‌ سه‌ر مافى هاوڵاتیان بتوانن دواتر لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.”

هه‌روه‌ها وتیشیەتی،” رێکبکه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى که‌سێک که‌ خزمه‌تى گه‌لى عێراق بکات، عێراق له‌پێشه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌ بوه‌ که‌چى ئێستا به‌هۆى گه‌نده‌ڵکارانه‌وه‌ له‌خراپترین ئاستدایه‌.”

هاوکات رونیشیکرده‌وه‌، نه‌هامه‌تى کورد و عه‌ره‌ب یه‌کێکه‌ و هه‌ردوکیان به‌ده‌ست کێشه‌ى ئیداره‌ى حزبیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و پێویسته‌ ئامانجى حزبه‌کان ته‌نها بۆ عێراق و عێراقیه‌کان بێت، ئێستاش هیوایه‌ک ماوه‌ بۆ چاکسازى به‌ڵام “ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ بگاته‌ بنبه‌ست و خه‌ڵکه‌که‌ دژى زوڵم زۆردارى راپه‌ڕێت، ئێمه‌ له‌به‌ره‌ى خه‌ڵک ده‌بین و پاڵپشتى له‌ راپه‌ڕینه‌که‌ ده‌که‌ین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button