خاوەن ماڵێك دزی لە كرێچییەكەی خۆی كرد و دەستگیركرا

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی هه‌ولێر، دوو تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیرکردووە، کە دزییان له‌ كرێچیی یەكێك لە دەستگیركراوەكان كردووه‌.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند،” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه،‌ كه یەكێكیان‌ نهۆمی دووه‌می خانووەكەی به‌ كرێ داوه‌ و دزییان له‌ كرێچییه‌كه‌ كردووە.”

ئاماژەی بەوەشکردوە،” تۆمەتبارەكان دزییه‌كه‌یان به‌ جۆرێك كردووه‌، کاتێک کرێچییەکە لە ماڵ نەبووە، دزییان له‌ ماڵه‌كه‌ی کردووە و بڕی ( ٦٠هەزار )دۆلار (شەش دەفتەر)یان دزیوە، دواتر هەر خۆیان چوونەتە پۆلیس و سكاڵایان تۆمارکردووە، كه‌ دزییان لێكراوه‌.”

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕو،” دواتر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ و ئاشكرابووه خۆیان دزییه‌كه‌یان كردووه‌ و ئه‌و سكاڵایه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كه‌یان بووه‌.”

هۆگر عەزیز ڕووینشیكردوەتەوە،” هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی ٤٢٣ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button