ئەبوبەكر هەڵەدنی لەبارەی وتاردانی لە گوندێكی سنوری چەمچەماڵ ڕونکردنەوە دەدات
لڤین:
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٢ی تەمووزی ٢٠٢١ لە گوندی جەلەمۆرد لە کاتی نیوەڕۆدا و لە مزگەوتی ئەو گوندە وتارێکی ئاینی پێشکەش کردبوو، وێنەی ساتی وتاردانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوویەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە سەبارەت بە وتاردانی ئەو ئەندام پەرلەمانە، هەریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵ ڕونکردنەوەیان بڵاوکردەوە.
لە وەڵامی ڕونکردنەوەکەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکە، ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند،” مۆله‌تی خوا و خه‌ڵكم وه‌رگرتووه كاتێك به‌و كاره‌وه هه‌ستاوم”
دەقی ڕونکردنەوەکە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌باره‌ی وتاردانی هه‌ینی له گوندی جه‌له‌مۆرد
بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی چه‌مچه‌ماڵ
……………………….
به شانازییه‌وه نوێژی هه‌ینیمان بۆ خه‌لكی سه‌ربه‌رزی جه‌له‌مۆردی بناری خاڵخاڵان ئه‌نجامداوه، رۆژی هه‌ینی رابردوو رێكه‌وتی 2/7/2021 كاتێك به‌نده به‌سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی حزمان و دۆستان چوومه گوندی قوربانیده‌ر و سه‌ربڵندی جه‌له‌مۆرد له‌سه‌ر داخاوازی دانیشتوانی گونده‌كه نوێژی هه‌ینیم بۆ ئه‌نجامدان، ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌نده بۆیه ئه‌م روونكردنه‌ویه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م من مۆله‌تم له خوای گه‌وره وه‌رگرتووه چونكه نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر موسڵمانان بۆیه فه‌رمایشتێكی خوای گه‌وره‌م جێبه‌جێ كردووه كه ئه‌مر به چاكه‌یه.
دووه‌م مۆله‌تم له خه‌لكی به‌شه‌ره‌فی گوندی جه‌له‌مۆرد وه‌رگرتووه كه به ره‌زامه‌ندی ئه‌وان نوێژی هه‌ینیم ئه‌نجامداوه واتا مۆله‌تی خوا و خه‌ڵكم وه‌رگرتووه كاتێك به‌و كاره‌وه هه‌ستاوم.
بۆیه ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌ته‌یه‌كه‌تان چه‌ند خالێكمان پێده‌ڵێت:
١- یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت كه ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ تا چه‌ند له خزمه‌تی دینی خه‌لكدایه.
٢- ئه‌وه‌نده به ته‌نگه نه‌فه‌سی نوسراوه‌كه‌تان نوسیوه ده‌لێن كه‌سێك كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی ئه‌وه‌نده به ئێره‌یی و چاوته‌نگی و ته‌نگه نه‌فه‌سی حزبی نوسراه له كاتێكدا سوپاس بۆ خوا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌شت ساڵه ئێمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانین ده‌ماناسن.
٣- ئێوه ده‌لێن ئه‌و گونده 10 ماڵه وه‌ك به‌كه‌م سه‌یركردنێك، به‌ڵام ئه‌و گونده بۆیه 10 ماڵن چونكه زیاتر له 400 ئه‌نفاڵیان هه‌یه كه له پێناوی خه‌بات و شۆرش و كوردایه‌تیا ژن و ماڵ و كور و كچ و پیر و گه‌نجی ئه‌و ئه‌و گونده سه‌ربه‌رزه ئه‌نفال كراون خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بوونایه به قوربانی كوردایه‌تی و ئه‌نفال نه‌كرابوونایه ئێستا ده‌یان مندال له‌و گونده سه‌ربه‌رزه ده‌بوون.
٤- خاڵێكی دیكه كه ئێوه كه ده‌ڵێن گوندێكی دووره ده‌سته، من ده‌ڵێم دوره ده‌ست بێت یان دووره ده‌ست نه‌بێت ئه‌وه ئه‌ركی ئێوه‌ی ئه‌وقافه مامۆستا و وتاربێژ بۆ ئه‌و گونده‌دا دابین بكات.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئه‌وقافیشه‌وه هه‌یه ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ با بڕوات خه‌می ده‌یان كێشه و قه‌یران بخوات كه له سنوره‌كه و كوردستاندا هه‌یه هه‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی تلیاك مادده‌ی هۆشبه‌ر سه‌رهه‌لگرتنی گه‌نجان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان قاچاخچیه‌تی نه‌وت دزینی سامانی گشتی ده‌یان قه‌یران كه به‌رۆكی میله‌ته‌كه‌مانی گرتووه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ بڕوات قسه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌مه گشتیانه بكات هاتووه ئه‌نجامدانی وتارێكی هه‌ینی بۆ یه‌ك هه‌ینی سال كردووه به كێشه له كاتێكدا من نه كاندیدم بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه بۆ هیچ پرۆسه‌یه‌كی تری هه‌لبژاردن.
له كۆتاییدا به ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێم به شانازییه‌وه به‌نده نوێژی هه‌ینیم ئه‌نجامداوه له 30 ساڵی رابردووش‌دا هه‌ر كاتێك خه‌ڵك داوای كردبێت له سه‌یرانێكدا یان له مزگه‌وتێكدا كه مامۆستای مزگه‌وت نه‌خۆشبووه به شانازییه‌وه له‌سه‌ر خواستی مامۆستاكان و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كان نوێژی هه‌ینیم بۆ ئه‌نجامداون له داهاتووشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م هه‌ر كاتێك داوام لێبكرێت له لایه‌ن خه‌لكه‌وه چونكه به واجبێكی ئایینی ده‌زانم و ئه‌وه به‌شێكه له قه‌ناعه‌ت و په‌روه‌رده‌مان كه چۆن له‌سه‌ر كوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری په‌روه‌رده‌كراوین ئاواش له‌سه‌ر ئاین په‌روه‌ری په‌روه‌ده‌كراوین لای ئێمه نیشتیمان په‌روه‌ری و ئایین په‌روه‌ری دوو ڕووی یه‌ك دراون و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن.
ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
٤ / ٧ / ٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21