گەنجێك لە روداوێكی تەقەكردندا بەسەختی برینداربو

لڤین:

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، گەنجێكی ٢١ ساڵان لە روداوێكی تەقەكردندا لە ناحیەی سەنگاو برینداربوەو دوای ئەوەی گەیەندراوەتەوە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا لە زاری هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵەوە ئاشکرای کرد،” كەمێک پێش ئێستا بریندارێکی فیشەک، کە گەنجێكی تەمەن ٢١1 ساڵە لە روداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی سەنگاو برینداربوەو گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”دوای ڕێکار و ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button