كۆمەڵی دادگەریی كوردستان هەڵوێستی لەسەر دەستوری هەرێم ئاشکرا کرد

لڤین:

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە دەستووردا دەبێت زۆر بەتۆخی بنووسرێت كە سیستمی حكومڕانی لە ھەرێمی كوردستان پەرلەمانییە، پشتیوانی سیستمی سیاسی پەرلەمانی دەكەین وەك ئەوەی لە دەستووری عێراقدا ھاتووە

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” ئێمە وەك كۆمەڵی دادگەری پێمان وایە كە دەستوور بایەخ و رۆڵی كاریگەر و تایبەتی خۆی ھەیە، بە مافی ھەرێمی كوردستانیشی دەزانین كە خاوەنی دەستووری خۆی بێت، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان لە ٣٠ ساڵی رابردوودا كەمتەرخەمبوون لەوەی ھەرێمی كوردستان بكەن بە خاوەن ئەو مافە یاساییە.”

سەبارەت بە نوسینەوەی دەستور لە ئێستادا، ڕایگەیاند،” بەیاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٥ لیژنەیەك دروستكرا بۆ نووسینەوەی دەستوور، ئێمە داوامان كردووە ئەوە ھەموار بكرێتەوە و ھەر فراكسیۆنەی نوێنەری خۆی ھەبێت و كەسە ئەكادیمییەكانیش بە سازان بێنە لیژنەكەوە و لەكاتی تاوتوێكردن و چاوپێداخشانەوەیدا سازان پەیڕەو بكرێت لە كۆبوونەوە و لیژنەكەدا.”

سەبارەت بە تێڕوانینی کۆمەڵی دادگەری بۆ ئایین لە دەستووردا، ئاماژەی بەوەدا،” ئێمە وەك كۆمەڵی دادگەری خاڵێك زۆر بەلامانەوە گرنگە، ئەویش پێگەی ئایینی ئیسلامە، پێمانوایە دەبێت لە دەستووردا بەو جۆرەبێت، ئیسلام ئایینی فەرمی ھەرێمی كوردستانە و سەرچاوەی بنەڕەتی یاسادانانە و نابێت ھیچ یاسایەك دەربكرێت كە پێچەوانەی نەگۆڕەكانی ئیسلام بێت، ئەم دەقە بەلای ئێمەوە پێشنیازێكی نەگۆڕە و دەشبێت بنووسرێت ئەم دەستوورە دان بە مافەكانی پێكھاتە ئایینی و نەتەوەیەكان دەنێت و سەربەستی بیروباوەڕ و بەڕێوەبردنی رێورەسم و دابونەریتی ئایینی تایبەت بەخۆیان پارێزراو دەبێت.”

سەبارەت بە سیستەمی حكومڕانی لە ھەرێمی كوردستاندا، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، ئاشکرای کرد،” لە دەستووردا دەبێت زۆر بەتۆخی بنووسرێت كە سیستمی حكومڕانی لە ھەرێمی كوردستان پەرلەمانییە، پشتیوانی سیستمی سیاسی پەرلەمانی دەكەین وەك ئەوەی لە دەستووری عێراقدا ھاتووە، سەبارەت بە دامەزراوەی پەرلەمانیش پێمان وایە لەبری ئەم شێوازەی ئێستای ھەڵبژاردن، یاسای ھەڵبژاردن بگۆڕدرێت و بۆ ھەر ١٠٠ ھەزار كەسێك نوێنەرێكیان ھەبێت لە پەرلەمانی كوردستان، پێمان وایە ئێستا ژمارەكەی زۆرە و بە شێوەیەكی ناڕێكیش دابەشبووە، پارێزگا ھەیە لەوانەیە ھەقی نۆ نوێنەری ھەبێت، بەڵام رەنگە ٢٠ نوێنەری لێوەھاتبێت، ئەمە نوێنەرایەتییەكی راستەقینەی خەڵك ناكات، جگە لەوەش پێویستە رۆژێك دیاریی بكرێت بۆ ھەڵبژاردن بەو جۆرەنەبێت ھەر خولە و كاتەكەی جۆرێك بێت.”

لە درێژەی وتەکانیادا وتیشی،” ھەر لە دامەزراوەی پەرلەماندا، ئێمە پەیڕەوێكی ناوخۆمان ھەیە باسی ئۆپۆزسیۆن دەكات كە زۆر بە لاوازی بە یەك خاڵ باسی دەكات، پێمانوایە لە دەستووردا ئەمە بنووسرێت كە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی بەیاسا پارێزگاری بكرێت و لەدەستەی سەرۆكایەتیش یەكێكیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت و لە سەرۆكایەتی لیژنە سەرەكییەكانیش ئەندامێكی ئۆپۆزسیۆن سەرۆك بێت.”

سەبارەت بە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێكھاتەكان و كورسی كۆتاكان، رایگەیاند،” پێكھاتە و كەمایەتییەكان ئەوان مافی خۆیانە بەشێوەی كۆتا وەك ئێستا ھەیە ھەبن، بەڵام بەپێی قەبارەی خۆیان كورسییان پێبدرێت و ھاووڵاتی خۆیان دەنگیان پێبدەن نەك ئەم حزب و ئەو حزب خەڵكێك دابنێن و بە مەڵبەند و لق و ناوچە و رێكخراوەكان دەنگیان پێبدەن.”

هەڵوێستیشیان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئاشکراکرد و وتی،” پێمان وایە دەبێت سەرۆكی ھەرێم بە میكانیزمی ھەڵبژاردنی نھێنی لە پەرلەمانەوە متمانەی پێبدرێت و پارێزگاری لە پرسە نیشتمانییەكان بكات و لەبەرامبەر پەرلەمانیشدا بەرپرسیاربێت، چونكە ئێستا ئەو دامەزراوەیە كە دامەزراوەیەكی جێبەجێكردنە، بەڵام دیار نییە بەرامبەر كێ بەرپرسیارە، نابێت دامەزراوەیەك ھەبێت لە ھەرێمی كوردستان بەرامبەر بە شوێنێك بەرپرسیار نەبێت.”

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، عەبدولستار مەجید دەربارەی دەسەڵاتی دادوەری و دادگانیش لە ھەرێمی كوردستان، وتی،” دەسەڵاتی دادوەری لە ھەرێمی كوردستان كە پرسیاری زۆری كەوتووەتە سەر، زۆرجار دەسەڵاتدار و حزبی دەسەڵاتدار دەست لە كاروباری وەردەدات و بەلاڕێیدا دەبات و بەو ئاراستەیەیدا دەبات كە دەیەوێت، پێویستە دەسەڵاتی دادوەری و ھەموو پێكھاتەكانی بەشێوەیەكی رێكوپێك دابڕێژرێتەوە و رێكبخرێتەوە كە گونجاوبێت لەسەر بنەمای زانستی بوون و بێلایەنی و پیشەیی و دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی، ھەروەھا پێكھێنانی دادگای دەستووریی ھاوشێوەی دەسەڵاتەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق.”

سەبارەت بە ھێزە چەكدارەكانش رایگەیاند،” ھێزە چەكدارەكان لە پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزەكانی ناوخۆ بەگشتی و دەزگا ھەواڵگرییەكان، ئەوەش كێشەیەكە و لە ھەرێمی كوردستان ھەیە پێویستە ئەمانە بە دەستوور بكرێن بە ھێزی نیشتمانی بەدامەزراوەیی بكرێن و دووربخرێنەوە لە ململانێی حزبی و پەیوەندییان بەو ململانێیانەوە نەبێت.”

لە کۆتایدا سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، عەبدولستار مەجید لەبارەی سنووری جوگرافی ھەرێمی كوردستان، وتی،”سنووری ھەرێمی كوردستان یەكێكە لە كێشەكان و یەكێكیشە لە كۆسپەكان كە دووبارە دەستوور دابڕێژرێتەوە و بخرێتەوە بەر باس و لێكۆڵینەوە كە ئایا كوێ ھەرێمی كوردستانە و كوێ خاكی ھەرێمی كوردستانە، بۆ ئەمە ئەگەر ئێستا باسی ناوچە دابڕاوەكان بكەین رەنگە حكوومەتی عێراق قایل نەبێت و دەیكاتە و كێشە و دەیباتە دادگای فیدراڵی و پێمان ھەڵبوەشێننەوە، ئەگەر باسیشی نەكەین عەیبەیەكی گەورەیە، بۆیە ئێمە پێمانوایە پێویستە بنووسرێت، سنووری خاكی ھەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو سنوورانە دەگرێتەوە كە بە بەڵگە مێژوویی و جوگرافییەكان كوردستانین و بەشێكی دانەبڕاوی نیشتمانی كوردستانن.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button