ئەوقافی چەمچەماڵ:
وتارەكەی ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتار لە گوندی جەلەمۆرد سەرپێچی یاسا بوو

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵ، ئەو وتارەی كە رۆژی هەینی رابردوو ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە مزگەوتی گوندی جەلەمۆرد خوێندویەتییەوە، سەرپێچی یاسا بووە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٢ی تەمووزی ٢٠٢١ لە گوندی جەلەمۆرد لە کاتی نیوەڕۆدا و لە مزگەوتی ئەو گوندە وتارێکی ئاینی پێشکەش کردبوو، وێنەی ساتی وتاردانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوویەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە سەبارەت بە وتاردانی ئەو ئەندام پەرلەمانە، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند،” لێرەوە رایدەگەێنین كە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزرترین ناوەندی دانانو دەركردن یاسایە، كەچی پەرلەمانتارێك سەرپێچی ئاشكرای یاساو رێنمایەكانی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئایینی دەكات.”
دەقی راگەیەندراوەكە:
رۆژی هەینی رابردوو كە دەكاتە (٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان كە نزیكەی دە ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن لەكاتێكدا بەهۆی كەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری هەینی تێدا پێشكەشناكرێت و هیچ وتاربێژێكیش بە فەرمی لەلایەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كەچی كەسێك كە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە بەناوی “ابوبكر هەڵەدنی” كە بە مێوانی لە گوندەكە بووە بەبێ رەچاوكردنی یاساو رێنمایەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانیشتوانی گوندەكە، بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین كە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزرترین ناوەندی دانانو دەركردن یاسایە، كەچی پەرلەمانتارێك سەرپێچی ئاشكرای یاساو رێنمایەكانی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئایینی دەكات، لەسۆنگەی هەست كردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە رێگا لەم جۆرە كارانە بگرنو نەهێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە.
لەگەڵ رێزدا
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی چەمچەماڵ
جێگەی ئاماژە پێدانە هەر ئەمڕۆیش وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاو کردەوە، بۆ خوێندنەوەی ڕوونکردنەوەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21