ئەوقاف لەسەر نوێژی پەرلەمانتارێک ڕونکردنەوە دەدات

لڤین :

 دژی وتاردانی ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گوندێکی بناری چیای خاڵخەلان  بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەمچەماڵ  لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ڕۆژی هەینی ڕابردوو (2ی تەموزی 2021) لە گوندی جەلەمۆردی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە بناری چیای خاڵخەلان کە تەنها نزیکەى دە ماڵێکی تێدا نشتەجێیە و بەهۆی کەمی ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە و دوری و خراپی ڕێگاکەی ناتوانرێت وتاری هەینی تێدا بخوێنرێتەوە و هیچ وتاربێژێکی بە فەرمی بۆ دانەنراوە، بەڵام کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەناوی (ئەبوبەکر هەڵەدنی) بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵدەستێت بە وتاردان بۆ دانیشتوانی گوندەکە.”

 

لە ڕونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە، “ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنی یاسایە کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەکات، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی داوا لە بەڕێزان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە ڕێگا بەم جۆرە کارانە بگرن و نەهێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچییانە دووبارە بێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button