نەخشە رێگای HDP لەئەگەری داخستیندا

وەرگیراوە  لە فەیسبوکی کاوە نادر قادر

رۆژی١٧ی مانگی ئاداری ٢٠٢١، سەرۆکی دادوەری گشتی تورکیا(بەکرشاهین)بەپێی هەردوو ماددەی٦٨ و٦٩ لەدەستووری تورکیادا، گلینامەیەکی(لائحة الاتهام)یاسای ئاڕاستەی دادگای دەستووری تورکیا کرد دژ بە HDP و٧١٦لەلێپرسراوانی ئەو پارتەیەی لە٤٠شاری باکووری کوردستان وتورکیاداو تۆمەتبار کرد بەوەی پەیوەندیان بەPKKهەیە!!؟بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە(پارتەکان دەبێ بەپێی یاساو ماددەکانی دەستوور چاڵاکی خۆیان بەڕێوە ببەرن) ئەو تۆمەتباکردنە، ئەوە دەگەیەنێ، ئەو سەرکردەو لێپرسراوانەی HDP(بەپێی بڕگەو ماددەکانی دەستوور کار ناکەن وئیش بۆ دابەشکردنی خاکی تورکیا دەکەن!!؟)، دوای گێڕوانەوەی ئەو گلینامەیە بۆ لای دادوەری گشتی، جارێکی دیکە رۆژی ٢١ی حوزەیرانی ئەو ساڵ هەمان تۆمەتی بۆ HDP و ئەوجارە تەنیا٤٥١لێپرسراوی ئەو حزبە ئاراستەی دادگای دەستووری کردەوەو دادگای ناوبراویش بێ سێ ودوو، داواکەی قەبوڵکرد، ئەم قەبووڵکردنەش ئەوە دەگەیەنێ:

_هەوڵی داخستنی HDP لەرووی سیاسییەوە بەفەرمی دراوەو بەجدیش وەرگیراوەو کارێک دەکەن و وەلانانی HDP لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بۆ ئەوەیە هەوڵدەدەن کەڵک وەرگرن لەو بۆشایەیی کورد کە دەڕەخسێ بۆ خۆیان(AKPو MHP)..!!؟، لەگەڵ ئەوەش، لەدوایین راپرسیدا،رێژەی جەماوەری ئەردوگان دابەزیوە لەتەواوی تورکیا کە لەوەو پێش ٤٢،٨٪بوو بۆ ٣٩،٧٪ وئێستا گەیشتە ٣٢،٦٪،رێژەی دەنگەکانی کەمی کردوە ئەوا ئەو جەماوەرەی لەباکووری کوردستان (کوردە AKP)ییەکان بە رێژەی ٣،٧ ٪ کەمی کردوە.

_ پڕکردنەوەی ئەو هەستکردن بەشەرمەزارییەی کە دەسەڵاتدارانی تورکیا روبەرویان بۆتە لەئاکامی ئەو شکستە سەربازییەو پلانە سیاسییانەیی کە دژ بەکورد بەڕێوەیان بردووە شکستیان تیادا هێناوە، بەو داخستنە دڵی خۆیان بدەنەوە،چونکە بەس داخستنی پارتێک نییە، بەڵکوو قەدەغەکردنی تەواوی ئەندامانی ئەو پارتەیە بەکادیر و ئیداریی وسەرکردەکانیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەئینتیمای سیاسی بۆ هەر حزبێکی سیاسی دیکە!!؟.

هەرچەندە داخستنیHDP بای خۆی کات دەوێ(٨مانگ تا ساڵێک)، پرۆسەکە بەو شێوەیە بەڕێوە دەچێ “دوای ئەوەی وردەکارییەکانی ناو گلینامەکە رێک دەخرێ ئەوجا ئەنجومەنی دادگای دەستووری بەنوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرکردایەتی HDPی دەکاو بۆ ئەوەی بەرگری خۆیان بە نوسین بنێرنەوە بۆ دادگای دەستووری کە ماوەی٦٠ رۆژیان هەیەو دەکرێ بکرێتە ٩٠رۆژیش!!، ئەوجا بە ئامادەبوونی هەردوو لا( HDPو داواکاری گشتی)ئەنجومەنی دادگای دەستووری گفتوگۆ لەسەر تۆمەت و داکۆکییەکان دەکەن وگوێ لەهەر دوولا دەگرن و پاشان ئەو دادگایە تەواوی دیکۆمێنتی و دەنگییەکانی هەردوو لا کۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی راپۆرتێک لەو بارەوە ئامادە بکەن و دوای چوار تا پێنج مانگ ئەو داداگایە دەتوانێ بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر بدا بەو مەرجەی دوو لەسەر سێی پێی رازی بن “لە کۆی ١٥ دادوەر ١٠ دادوەر دەبێ واژۆی لەسەر بکا”، ئەم هەموو سەین وبەینە ئەو ٨ مانگەی بەلانی کەم دەوێ.

لێرەدا دەبێ ئەوەش باس بکەین :

_ داخستنی HDP کەدادوەرەکانی دادگای دەستووری ناتوانن لەبەرامبەر خواستەکانی ئەردوگان وباخچەلی بوەستنەوە،وەک سێیەم پارتی ناو بەرلەمانی تورکیاو بەفیڕۆدانی دەنگی شەش ملێون کەس نە بەبێ کاردانەوەو نە بێ دەرئەنجام کۆتایی دێ.

_ ئەگەر کەمێک یاسای تێدا هێشترایەوە و بڕیاری داخسستنی نەدرا، ئەوا لایەنی سزادان دەگرنە بەرو هەندێک لە کەسە دیارەکانیان کە لەو ٤٥١ کەسەی تومارکراوە قەدەغەی کاری سیاسی دەکرێن و بودجەگشتی یاخۆد بە سنوردار لەحزب دەبڕن، کە یەکێ لەئەگەرە دورەکانی ئەو دادگاییەیە.

هەر چەندە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی ئەو پارتە لەلێداوانێکیدا رایگەیاند، بۆ داکۆکیکردن لەدانەخستنی HDP”تا کۆتایی هەوڵەکانمان ئەنجام دەدەین” لەگەڵ ئەوەش ئەگەرەکانی بەردەست وەک نەخشە رێگای ‌HDP یەو لێرەدا چی دەکەن لەدرێژەی ئەو هەوڵانەی داخستنی پارتەکەیان HDP:

_ئەگەر بێ ئومێد بن، دەتوانن پێش دەرچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی دادگای دەستووری خۆ هەڵبوەشێنەوە یان حزبێکی نوێ یاخۆد بچنە ناو پارتێکی دیکە وەک پارتی ناوچە دیموکراتییەکان( BDP) کە ئێستا یەک ئەندام بەرلەمانی هەیەو هەر لەیەک لست و فراکسیونی بەرلەمانی دان لەگەڵ HDP، بەم شێوەیە هێز بۆ بڕیارەکەی ئەردوگان نامێنێ!!؟.

_ ئەگەر ئەوەشیان نەکرد دەتوانن لەرێگەی حزبەکانی دیکەوە خۆیان هەڵبژێرن وجارێکی دیکە ٦ ملیون دەنگدەرەکانیان بێ ئومێد نەکەن.

لەکۆتایدا قەدەغەکردن وهەڵوەشادنەوەی HDP وهەڵبژاردنی پێشوەخت ، لەهەموو حاڵەتێکدا دەسەڵاتدارانی دەوڵەت ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکنن ورێگری لەدەنگدەرانی کورد بکەن، ئیستا هەرچییەک بکەن HDP ییەکان چارەسەرێکیان بۆ هەموو ئەگەرەکان پێیە کە سەرودڵی دەسەڵاتداران بگرن وسحرەکانیان پێ بەتاڵ کەنەوە!!؟.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button