کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پاڵپشتی دەکەن

لڤین:
کەسوکاری گیراوانی بادینان لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە فراكسیۆن و ڕەنگه جیاكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ ، پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانی مەدەنی و خەڵکی مەدەنی دەکەن له ٥/٧/٢٠٢١ ڕۆژی دووشەممه له دادگای كەتنی (٢)ی هەولێر ئامادە بن بۆ پاڵپشتی کردنیان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ڕێگری لە پارێزەران دەکرێت ئامادەی دانیشتنەکە بن بۆ بەرگری کردن لر چالاکوانان.
شایەنی باسە،چالاکوانان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی – عمیل بون بو ئەمریكا- بریتانیا- مستەفا كازمی – د،بەرهەم سالح دادگایی دەکرێن.
دەقی راگەنراوەکە:
بانگەوازێک بۆ گشت فراكسیۆن و ڕەنگه جیاكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ ، پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانی مەدەنی و خەڵکی مەدەنی وەک دەزانن له ٥/٧/٢٠٢١ ڕۆژی دووشەممه سەرلەبەیانی له دادگای كەتنی (٢)ی هەولێر دادگای بەشێكی تر له چالاكوانانی بادینان بەڕێوه دەچێت بانگەوازی کەس وکاری راگیراوان بو خەڵکی هەرێمی كوردستان كه چالاكوانان به تۆمەتی تێکدانی ( ئاسایشی گشتی – عمیل بون بو ئەمریكا- بریتانیا- مستەفا كازمی – د،بەرهەم سالح). دادگایی كردنیان بەڕێوەدەچێت. له كاتێکدا ڕێگری لە پارێزەران كراوە، کە دەبێ له دادگا ئامادەبن و بەرگری له چالاكوانان بكەن
تكا له هاولاتیان و گشت خەڵكی بەهەڵوێست دەكەین له ڕۆژی دادگای كردندا هاوشانمان ئاماده بن و چاودێری بەڕێوەچوونی دادگا بكەن . ھیواخوازین کەسانی خەمخۆری ئەم گەله بەشداری بەرچاویان ھەبێت. هیوا خوازین به ته نیا به جێمان نەهێڵن كەسوكارمان لەسەر داوای مافی گشتی دەستگیرکراون.