کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە بارەی ڤیزاوە روونکردنەوە دەدات

لڤین:
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.
مەهدی شوشتەری، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: تا ئێستا هاتنی هاوڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە.
سەر کۆنسوڵی ئێران باسی لەوەش كرد، بەڵام بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنها ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک ڕابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە،ئەوەشی وت ڤێزەی گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت.