کەسوکاری قارەمان شوکری داوای دادگایی کردنەوەی کوڕەکەیان دەکەن

لڤین:

کەسوکاری قارەمان شوکری داوا دەکەن سەر لەنوێ دادگایی براکەیان بکرێتەوە و رێگا بدەن پارێزەر ئامادەی دادگاییەکەی بن.

بەیانی ئەمرۆ کەسوکاری قارەمان شوکری، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، دوای سەردانی دایکی قارەنام شوکری ئەو دەستگیرکراوەی بادینان پێی وتووە بە بێ ئامادەبونی پارێزەر دادگایی کراوە و ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

برایەکی ئەو دەستگیرکراوەی بادینان وتی: داوا دەکەین سەرلە نوی دادگایی بکرێتەوە و رێگا بدەن پارێزەرەکەی ئامادەبێت، چونکە فشاری لێکراوە کە ئەو پەڕاوانە واژۆ بکات چونکە خۆی وتویەتی لە ژێر گوشاردا واژۆی پێکراوە.

براکەی قارەمان شوکری داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەدەم دۆسیەی دەستگیر کراوانی بداینانەوە بچن چونکە ئەو کەسانی دیکە کە ئێستا سزا نەدراون ئەگەر چاودێری دۆسیەکەیان نەکرێت زیاتر کەو کاتە سزا دەدرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button