نرخی مۆلیدەئەهلیەکان دیاریکرا

لڤین:
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدە ئەهلیەکانی بۆ مانگی شەس دیاریکرد و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان نۆ هەزار بۆ نۆ هەزار و پێنج سەد هەزاردا دەبێت.
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی حوزه‌یران(6) دیاری کرا و پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.
‎ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی شەش دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و
كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه‌.
‎به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه‌ كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی شەش دا له‌نێوان (220) بۆ (225) سه‌عاتدا بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان (9) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت‌، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button