کرێکارێکی رێگای کەلار سلێمانی گیانی لەدەستدا

لڤین:
كرێكارێك لەكاتی قیرتاوكردنی ڕێگای كەلار و سلێمانی دەكەوێتە ژێر یەكێك لەو ئامێرانەی لە پرۆژەكەدا كاردەكات و گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆکرێکارێك لەکاتی قیرتاوکردنی ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی لە نزیک ناحیەی باوەنور دەکەوێتە ژێر ئامێری پانكەرەوەی قیر (ڕۆڵە) و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
قوربانییەكە ناوی دانا عومەر-ە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، دەربارەی ڕووداوەكە پۆلیسی باوەنور دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە.