لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس لە سێدارە دران

لڤین:

سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەی ئێران جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە گوێرتەی هەواڵی رێکخراوەکە ئەو دوو برایە ساڵی ٢٠٠٩ بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کاربوون و دواتر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرا.

هاوکات هەر بەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی، خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button