فرۆکەیەکی سەربازی کەوتەخوارەوە

لڤین:
فڕۆکەیەکی سەربازی لە باشوری فلیپین کەوتە خوارەوە و کە زیاتر لە 85 سەرنشینی هەڵگرتبوو.
بە پێێ هەواڵێکی سکای نیوز سیریلیتۆ سوبیانا، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی فلیپین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری (سی 130) کە زیاتر لە 85 سەربازی هەڵگرتبوو لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە لە دورگەی جۆلۆ کەوتەخوارەوە و گری گرت.
فەرمادەکە باسی لەوەشکردووە، سەرنشینانی فڕۆکەکە بەشێکی زۆریان سەربازی تازە مەشقپێکراو بوون و تا ئێستا توانیویانە 40 سەرنشین ڕزگار بکەن و لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ئەوانی تر.