کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان شێوازی نوێێ دەنگدانی ڕاگەیاند

لڤین:

لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدەر تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکانی لێوەردەگیرێت و بە هەر دە پەنجەکەی پەنجە مۆر دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لە دەنگدانی ئەمجارە  کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی  ماوە کورت بەکاردەهێنرێت کە دوای دەنگدان کارتەکە کون دەکرێت و بەکارنایەتەوە  لەگەڵ پەنجەمۆری هەر دە پەنجەکە وەردەگیرێت لە ڕێگەی ئامێری تایبەتەوە تا دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم کەسە لە شوێنێکی تر مافی دەنگدانی نیە.

کۆمسیۆن ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و بە پێێ یاساکان دەبێت کەسی دەنگدەر هەموو بەڵگەنامە فەرمیەکان و کارتی دەنگدانی لێوەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button