وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگەیەندراوێکی لەبارەی جوڵەپێکردنی هێز دژی عێراق بڵاو کردەوە

لڤین:
له‌باره‌ی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمەرگە لەبەرامبەر سوپای عێراق له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی له‌باره‌ی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمەرگە بڵآو کردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ جوڵه‌پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه و ئەوەی هەبووە دژی داعش هەبووە کە بەم دواییانە جموجۆڵیان زیادی کردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگه‌ێیندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌ێینین: هیچ جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات، وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە، له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3ی 2ی 2021