دەرگای سکە دەکەوێت بەسەر منداڵێکدا و گیان لەدەستدەدات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ،منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە کەوتووە بەسەریدا، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

هەڵکەوت حەمەنەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ ( شەممە، ٣ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،” تەرمی مناڵێکی تەمەن ( ٥ ) ساڵ، بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە بەسەریدا دەکەوێت دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات هەر دوای رێکارەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.”

هاوکات، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، ئاشکرای کردووە،” هەر ئەمڕۆ لەڕوداویکی تردا و مناڵێکی تری ٤ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ ناوی دەمی بەتەواوەتی بریندار بوو و دواتریش، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە  دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی.”

سەبارەت بەحاڵەتەکانی برینداربوون و گیان لەدەستدانی مناڵان، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، ڕایگەیاندوە،”  ئەو حاڵەتانە زۆر ڕوودەدەن و داواشی لەدایک و باوکان کرد زیاتر ئاگاداری مامەڵە و هەڵسوکەوتی مناڵەکانیان بن و لەکاتی دانان و بەستنی دەرگا و پەنجەرە و هەموو کەلوپەلەکانی تری بیناسازی هۆشیاربن و دڵنیاببنەوە لەجێگیربوون و توندوتۆڵییان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button