لەبارەى وشکبوونى بیرەکانی هەولێر ئاماری مەترسیدار ئاشکرا دەکرێت

لڤین:

پارێزگارى هەولێر، ١٠٠ بیرى ئاو لە هەولێر وشکیان کردووە و ١٢٠ بیرى تریش شۆڕکردنەوەیان پێویستە، هەولێر دووەمین شوێنە بەهۆى وشکەساڵیەوە زیانمەندبووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئەمڕۆ ( شەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى کێشەکانى کەمئاوی ڕایگەیاند،” ژوورێکى عەمەلیات لە پارێزگاى هەولێر لەسەر ئەو پرسە پێکهێنراوە و ئەمڕۆش دەست بە هەنگاوە خێراکانى دەکات و پلانێکى تر دادەڕێژن بۆ ئەوەى کاریگەرى زیانەکانى کێشەى وشکەساڵى کەم بکرێتەوە.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،” هەولێر دووەم شوێنە بەهۆى وشکەساڵیەوە زیانى زۆرى بەرکەوتووە، پێویستیشمان بە هاریکارى هاوڵاتیانە و دەستبەئاوەوە بگرن و ئەوانیش وەکو حکومەت لەسەریان پێویستە ئاوى خاوێنى خواردنەوە دابین بکات.”

سەبارەت بە بیرەکانی ئاو لەو پارێزگایەدا، ئاشکرای کرد،” بەداخەوە ١٢٠ بیر وشکیان کردووە و ١٢٠ بیرى تریش شۆڕکردنەوەیان پێویستە و هەروەها پێشبینى دەکرێت زیاتریش لەو ژمارەیە لەکاربکەون و بووەستن.”

پارێزگارى هەولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،” ئەوانەشى کە کێشەى کارەبایان هەیە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکەوە هەوڵى چارەسەرکردنیان بۆ دەدرێت.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button