حکومەتی هەرێم كۆمپانیایەكی نیشتیمانی لە بورای نەوت دادەمەزرێنێت

لڤین:

بێوار خنسی راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وزە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كار بۆ بەدامەزراوەییكردنی وەزارەت دەكات و بڕیارە كۆمپانیایەكی نیشتیمانی لە بورای نەوت دابمەزرێت،

بێوار خنسی راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وزە، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی، ڕایگەیاندووە،” ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیای نیشتمانی نەوتیان دامەزراندبووایە، كە ناوی كۆمپانیای كیبكۆیە، ( ٢٠٪ )ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەر كێڵگەیەك بۆ ئەو كۆمپانیایە بوو، كە ئەو كۆمپانیایە جوان كارەكانی بەرێوە دەبرد و ئەو ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی ئێستا بەرهەم دێت، داهاتی ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەو دەبوو، كە داهاتێكی زۆر دەبوو و دەیتوانی لەگەڵ كۆمپانیای جیهانییەكانی وەكو شێل و تۆتەل ببێتە هاوبەش و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش كار بكات، كە ئێستا دەیتوانی زیاتر هاوكاری هەرێم بكات لە كاتی تەنگانەدا.”

ناوبراو باسی لەوەش كردووە،” بڕیارە سێ كۆمپانیا دروست بكرێن، كە یەكێكیان هی بەرهەمهێنان و ئەوەی دیكە هی پاڵاوگە و ئەوەی تریش هی گەڕانە بەدوای نەوتدا، ئەمەش هاوكارێكی باشی بەڕێوەبردنی نەوتی هەرێم دەبێت و وا دەكات داهاتی هەرێم زیاد بێت، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، نەكرا، بەڵام ئێستا وا كاری لەسەر دەكرێت، بەمەش ئابووریی هەرێمی كوردستان زیاتر سەربەخۆ دەبێت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button