عەلی حەمە ساڵح روونکردنەوە لە بارە سکاڵای کۆمپانیای بەڕیز دەدات

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح لەبارەی سکاڵای کۆمپانیای بەڕیز روونکردنەوە دەدات و دەڵێت داوای 300 ملیۆن دینار دەکات، راشی دەگەیەنێت جگە لەو خانوەی تێدا دەژیم کێ بوچکترین زانیاری لەسەر کارو موڵک و کۆمپانیای من ھەیە پێشکەشی بێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی سکاڵای کۆمپانیای بەرێز لەسەری دەڵێت “بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی کۆمپانیای بەڕێز بڕی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری لە ساڵی ٢٠٠٨ وەک قەرز وەرگرتوەو چاودێری دارایی دەڵێ: نوسراوی بۆ کراوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەوە  پارەکە  ببرێتە دەرەوە، من لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پارە دەکەم”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کردووە پێشتر لەسەر ئەم دۆسیە سکاڵا تۆمارکراوە و نەیبردووەتەوە و دەشڵێت “بە تۆمەتی ئەوەی ناوم زڕاندوە سکاڵای یاسایی لەسەرم تۆمارکردوە، ھێشتا دادگا حوکمی کۆتایی نەداوەو بەڵگەی منیش بۆ ئەم دۆسیە ڕاپۆرتی چاودێری داراییە”.

سکاڵاکەی کۆمپانیای بەڕێز لەسەر هەریەکە لە دابان محەمەد و عيلی حەمە ساڵحە راشیگەیاندووە “ئێستاش دژی ئەوەین لە سودی سەر قەرزی کۆمپانیای بەڕێزو ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە خۆش ببن، لە بەڕێوبەرایەتی بانکەکانەوە لاری نەبون نوسراوە لەسەر لێخۆش بون لەو سودە ساڵانەی چوەتە سەر قەرزەکە”.

ئەو دەڵیت سکاڵاکە لەسەر ئەوەیە: لەگەڵ کاک دابان محەمەد بەدواداچونمان بۆ کۆی پرۆژەکانی کۆمپانیای بەڕێز و وردەکاری ناوپرۆژەکان کردوە لەسەرجەم شارەکان، ڕاپۆرتەکەمان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت ناردوە..  ڕاپۆرتەکە براوە بۆ ئەم کۆمپانیایە!  ئەویش سکاڵای لەسەر ئێمە تۆمارکردوەو داوای ٣٠٠ ملیۆن دینار دەکات و دۆسیەکە ھێشتا لە دادگایە.

ئەو دەڵێت شەرم نییە ئەگەر لەسەەر ئەوە دادگایی بکرێت و دەشڵێت: ھەر کاتێک باسی ھەندێک جۆری قاچاخی و داگیرکاری دەکەم جا دوگ و ھێلکە بێت یان جگەرەو ئاڵتون ھێرشی چەندین کەس و میدیاو پەیج دەستپێدەکات.

پەرلەمانتارەکە دەشڵێت: ئەم ھێرشانە ھەرگیز نە دەموەستێنت نە ساردم دەکاتەوە، جگە لەو خانوەی تێدا دەژیم و بۆ ڕاپۆرتی چاودێری ڕونکردنەومداوە و ھێشتا قەرزاری قیستم.. نەک بەڵگە کێ بوچکترین زانیاری لەسەر کارو موڵک و کۆمپانیا من ھەیە پێشکەشی بێت..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button