بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە کارەبای ژمارەیەک گوندی بناری قەندیل برا

لڤین:
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی جيند ناوچەیەکی هەریمی کوردستانیان کرد و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشتووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە “کارەبای گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنوری ناحیەی وەرتێ بەھۆی بۆمبەبارانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پچڕاوە.”
وەزارەتەکە رووونیکردەوە “فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو (2021/7/2) بناری قەندیلیان بۆمبەباران کرد و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە توڕی کارەبای ناوچەکە گەیشتووە”.