ئێران مەرزی پەروێزخان بەرووی گەشتیاراندا دەکاتەوە

لڤین:
ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ مەرزی پەروێزخان بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
ئاژانسی IRNA ی ئێران بڵاویکردەۆتەوە کە سەرۆکی یەکەی ئیدارەی قەسری شیرین سانسۆری لەسەر هاتوچۆی گەشتیاران لەڕێگەی مەرزی پەروێزخانەوە لابردووە و لە ئەمڕۆوە گەشتیاران دەتوانن لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوچۆ بکەن بە پابەندبوون بە یاسا وپرۆتۆکۆڵەکان.
موراد عەلی تەتار بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە لەمڕۆوە هاتوچۆ ئاساییە لە نێوان عێراق و ئێراندا بە پێێ بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کە پێشتر لەبەر باری تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندبوو لە نیوان هەردوو وڵاتدا.