تەندروستی جیهانی هۆشداریەکی توند لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاو دەدات

لڤین:

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری (دەلتا) و دەڵێت جیهان بە قۆناغێکی زۆر مەترسیداری گەشەکردنی ئەو ڤایرۆسەدا تێپەڕ دەکات.

تیدۆرس ئادهنوم گیبریسۆن، رایگەیاند: تا ئێستا ئەم جۆرە نوێییەی ڤایرۆسەکە لە 98 ناوچەی جیهان دەرکەوتووە، ئەم جۆرە لە پەتاکە زۆر مەترسیدارە و زوو زووش گۆڕانکاری بەرسەر خۆیدا دەهێنێت.

ئەو روونیکردەوە لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا لە بەشێکی زۆری وڵاتان باڵا دەستە پێویستە وڵاتان چاودێری بازدان و گۆڕانکارییە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە بکەن و بەردەوام خۆیانی لەگەڵدا ڕابهێنن.

بەرپرسی گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: دەبێت هەموو ڕێگەیەکی خۆپارێزگای پەیرەو بکرێت، بە تایبەت پۆشینی دەمامک و پارێزگاریکردن لە دووری نێوان کەسەکان و هەواگۆڕکێ لە شوێنی کۆبوونەوەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button