داوای دواخستنی تاقیکردنەوەکانی دوانزەی ئامادەیی دەکرێت

لڤین:
لیژنەی وەزارەتی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بە هۆی زۆری توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات.
عەباس زالمی ئەندامی لیژنەکە ڕایگەیاند”لیژنەکە داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە هەردوو تاقیکردنەوەی پۆلەکانی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی دوابخات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و زیاد بوونی ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا”.
حەیدەر فاروق سەعدون وتەبیژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند”وەزارەت تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی سێی ناوەندی دوو هەفتە دواخستووە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاتی نوێێ تاقیکردنەوە ڕادەگەیەنن”.