کۆبونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بێ ئەنجام بوو

لڤین:
وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوە نەگەیشتنە ئەنجام و بڕیارە رۆژی دوو شەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە نرخی نەوتیش بە جیگیری مایەوە.
وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک دوای دوورۆژ لە کۆبوونەوە ئێوارەی دوینی کۆبونەوەکەیان کۆتایی پێهات و بڕیایریاندا رۆژی دووشەممە درێژە بە کۆبوونەوەکەیان بدەن.
هەموو ئەندامانی ئۆپێک پلەس هاوڕان بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی پێشووی نێوانیان بۆ ساڵی داهاتوو سەبارەت بە خستنەڕووی نەوتی زیاتر، ئەوەش بەو پێیەی کە خواست لە بازاڕی نەوتدا زیادبووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک کە هەر 24 وڵاتە ئەندامەکەی ناو هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس پێی رازی بن.
ئەوەس نرخی نەوتی لە بازاڕدا بە جێگیری هێشتووەتەوە یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 18 سەنتە و نەتوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 16 سەنتە.