بکوژەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای مەلائۆمەر دەستگیر کرا

لڤین:

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە،”دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر ( ٧ و ٢٨ خولەكی بەیانی ) بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی (شاوێس)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رووداوی كوشتنی ئافرەتێك بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كۆمەڵگای (مەلائۆمەر) لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە ناوی (عائیشە مەحمود محەمەد) خاوەن پێنج منداڵ و (تەمەن ٤٢ ساڵ) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕ كرا و دەركەوت كە تۆمەتبار لە شوێنی رووداو هەڵاتبوو، بۆیە بە زوویی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و دەمودەست فەرمانی دەستگیركردنی بكوژەكە بەپێی ماددە ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادان بەسەر هەموو بازگە و خاڵەكانی پشكنین و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكاندا گشتێنرا و توانرا هەر ئەمڕۆ ( ٢ / ٧ / ٢٠٢١ )، بكوژی ئافرەتەكە بە ناوی (ن. ع. م) لە ماوەی پێنج كاتژمێر لە دوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان، دەستگیر بكرێت.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنداروەەدا هاتووە،” تۆمەتباری ناوبراو، كە وتەی وەرگیرا و دانی نا بە تاوانەکەیدا،

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، جەختی لەوە کردووەتەوە،” دڵنیاییش دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكەی هەولێری پایتەخت و پارێزگاکانی تر، لە پێناو پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانی هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەریی یاسادا، بە یەك تیم كار دەكەین و هەمووشمان خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەی هاووڵاتیان دادەنێین.”

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button