دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

لڤین:

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە،” دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ هاوڵاتیەک سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەری کرد و سکاڵای تۆمار کرد کە ماتۆڕ سکیلەکەی لێ دزراوە، وە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد و دانی نا بەتاوانەکەی کە دوو کەسی تریشی لەگەڵ بووە لەکاتی تاوانی دزینەکە.”

ئاماژە بەوەیشداروە،” دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبارەکە دەرچوو، وە بەهۆی ئەوەی کە تۆمەتبارانی هەڵاتوو شوێنی نیشتەجێ بوونیان دەکەوێتە سنوری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە دوای بەدەست هێنانی زانیاری وورد سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێ بوونی تۆمەتباران و شوێنی کارکردنیان توانرا هەردوو تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستگیر بکرێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تەمەنی ١٨ ساڵیان تەواو کردوو و لە ئيستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرانەوە.”

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button