داوا لە گوندنشینانی داقوق دەكرێت چەك هەڵبگرن

لڤین:

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك داوا لە گوندنشینان دەكات هاوشانی هێزە ئەمنییەكان دژی چەكدارانی داعش بوەستنەوە و روبەڕویان ببنەوە

گوندی حەسەن شەلال ٢٠كم لە ناوەندی قەزای داقوقەوە دورە، ناوچەكە نزیكەی سێ ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدابوو، تا لە ساڵی ٢٠١٧ كۆنترۆڵكرایەوە، لە ئێستادا حەوت خێزان لەو گوندە دەژین و هێشتا زۆرینەی دانیشتنووانی ناوچەكە لەبەر دۆخی ئەمنی نەگەڕاونەتەوە.

لە ٣٠ی حوزەیران داعش هێرشیكردە سەر گوندی حەسەن شەلال و دوو كەسی لێ برینداركردن، بەڵام خەڵكی گوندەكە هاوشانی هێزە ئەمنییەكان چەكیان هەڵگرت و دژی داعش شەڕیان كرد. ئەوەش بووە جێی دەستخۆشی هێزە ئەمنییەكان.

لیوا روكن عەبدولڕەزاق سەلیم، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ، سەردانی گوندی حەسەن شەلال سەر بە قەزای داقوقیان کرد و سەردانەكە دوای دوو “هێرشی داعش” دێت بۆ سەر گوندنشینان و پۆلیسی فیدراڵی لەم هەفتەیەدا.

عەبدولڕەزاق سەلیم، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە سەردانەكەدا داوای لە گوندنشینان کردووە،” ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان ھەبێت، تاوەکو رەوشی ئەمنی سەقامگیربێت.”

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، ڕایشیگەیاندووە،”داواشمان لێكردن هاوشانی خەڵكی گوندی حەسەن شەلال روبەڕوی چەكدارانی داعش ببنەوە”.

عەبدولڕەزاق سەلیم زیاتر وتویەتی،”دەمانەوێت گوندەكانی تریش هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەبێت، لەگەڵ سەرۆک ھۆزەکانی ناوچەكەش ھەماھەنگیمان دروستکردووە”.

لیوا حەیدەر متێری، فەرماندەی فرقەی پێنجی پولیسی فێدراڵی كە بارەگاكەیان لە باشوری قەزای داقوقە، وتویەتی،”سوپاسی گوندی حەسەن شەلال و پۆلێسی فیدراڵی دەكەین بۆ ئەو روبەڕوبونەوەیەی دژ بە چەكدارانی داعش… داواكارین خەڵكی هەموو گوندەكانی ناوچەكە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن”.

لیوا حەیدەر كە لەو سەردانەی گوندی حەسەن شەلال بەشداربوو، وتیەتی،”پێویستە خەڵكی گوندەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەوان لەڕوی هەواڵگرییەوە هاوكاریمان بكەن و پێكەوە ناوچەكە بپارێزین… بە ھاوکاری دانیشتووانی ئەم گوندە توانیمان شکست بە پیلانی داعش بهێنن”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button